Artwork

Content provided by Dr. J. Vernon McGee. All podcast content including episodes, graphics, and podcast descriptions are uploaded and provided directly by Dr. J. Vernon McGee or their podcast platform partner. If you believe someone is using your copyrighted work without your permission, you can follow the process outlined here https://player.fm/legal.
Player FM - Podcast App
Go offline with the Player FM app!

زه‌بوره‌كان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١

15:43
 
Share
 
Manage episode 436277428 series 3425855
Content provided by Dr. J. Vernon McGee. All podcast content including episodes, graphics, and podcast descriptions are uploaded and provided directly by Dr. J. Vernon McGee or their podcast platform partner. If you believe someone is using your copyrighted work without your permission, you can follow the process outlined here https://player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١

  • 1جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە
  • دەربارەی یاخیبوونی بەدکار:
  • ترسی خودای لەبەرچاو نییە.
  • 2بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە
  • کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە.
  • 3قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،
  • دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.
  • 4تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،
  • خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،
  • هەڵە ڕەت ناکاتەوە.
  • 5ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،
  • دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.
  • 6ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،
  • دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە.
  • ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.
  • 7ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!
  • ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.
  • 8بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،
  • تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،
  • 9چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،
  • بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.
  • 10با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،
  • ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.
  • 11با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،
  • دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.
  • 12ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،
  • دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!

زه‌بوره‌كان ٣٧

  • 1بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ،
  • بەغیلی بە بەدکاران مەبە،
  • 2چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن،
  • وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن.
  • 3پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە،
  • لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە.
  • 4خۆشی لە یەزدان ببینە،
  • داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت.
  • 5ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و
  • متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات:
  • 6ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات،
  • بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ.
  • 7لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە،
  • کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون،
  • کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ.
  • 8لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە.
  • مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات.
  • 9بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە،
  • بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە.
  • 10پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت،
  • دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە.
  • 11بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و
  • خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن.
  • 12خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و
  • ددانی لێ جیڕدەکاتەوە،
  • 13بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت،
  • چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت.
  • 14بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و
  • کەوانەکانیان دەچەمێننەوە،
  • بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن،
  • بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە.
  • 15بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان،
  • کەوانەکانیان تێکدەشکێت.
  • 16ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی،
  • لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە،
  • 17چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت،
  • بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت.
  • 18یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین،
  • هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت.
  • 19لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن،
  • لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن.
  • 20بەڵام بەدکاران دەفەوتێن،
  • دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن،
  • وەک دووکەڵ لەناودەچن.
  • 21بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە،
  • بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن.
  • 22ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە،
  • بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە.
  • 23یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ،
  • بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ.
  • 24ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت،
  • چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.
  • 25من گەنج بووم و ئێستا پیرم،
  • هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت،
  • یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن.
  • 26هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات،
  • منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن.
  • 27لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە،
  • ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت،
  • 28چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات،
  • واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ.
  • هەتاهەتایە دەپارێزرێن،
  • بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە.
  • 29ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و
  • هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.
  • 30دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت،
  • زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات.
  • 31فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی،
  • بۆیە پێی ناخلیسکێت.
  • 32بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست،
  • هەوڵدەدات بیکوژێت،
  • 33بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت،
  • ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت.
  • 34چاوەڕێی یەزدان بکە و
  • ڕێگای ئەو بگرە.
  • ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە،
  • کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت.
  • 35بەدکارم دی بێ ویژدان بوو،
  • وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد،
  • 36بەڵام زوو تێپەڕی و نەما،
  • هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو.
  • 37بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە،
  • مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە.
  • 38بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن،
  • دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە.
  • 39ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت،
  • ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە.
  • 40یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات،
  • لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات،
  • چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن.

زه‌بوره‌كان ٣٨

  • 1ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،
  • بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە.
  • 2تیرەکانت منیان پێکا،
  • دەستت منی خستە خوارەوە.
  • 3بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە،
  • بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە.
  • 4تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون،
  • وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم.
  • 5برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە،
  • بەهۆی گێلایەتی خۆم.
  • 6پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە،
  • بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم.
  • 7کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر،
  • تەندروستی لە لەشمدا نەماوە.
  • 8بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم،
  • لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم.
  • 9ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە،
  • ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.
  • 10دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە،
  • تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە.
  • 11لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن،
  • خزمانم لێم دوور دەکەونەوە.
  • 12ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە،
  • ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن،
  • بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە.
  • 13بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت،
  • وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە.
  • 14وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت،
  • هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت.
  • 15ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم،
  • ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە،
  • 16چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن،
  • یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»
  • 17خەریکە دەکەوم،
  • هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە.
  • 18دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم،
  • بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم.
  • 19دوژمن چالاک و بەهێزن،
  • ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن.
  • 20ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە،
  • دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم.
  • 21ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە،
  • ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە.
  • 22ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم،
  • خێرا بگە فریام.

  continue reading

627 episodes

Artwork
iconShare
 
All episodes

×
 
Loading …

Welcome to Player FM!

Player FM is scanning the web for high-quality podcasts for you to enjoy right now. It's the best podcast app and works on Android, iPhone, and the web. Signup to sync subscriptions across devices.

Quick Reference Guide